سێشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆن دەڵێت'' بۆ ئەم ڕۆژە ٨٧٠٣ بنکەی دەنگدان و ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە.''
لە هەرێمی کوردستانیش، ٣.٠٦٨.٣٥٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە ئەمڕۆ لەو ژمارەیە ٢.٨٤٤.٥٠ کەس لە مافی دەنگدانیان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی هەیە، هەروەها، لە بازنەی سلێمانی و هەولێر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە و لە بازنەی دهۆک زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە عێراق، ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا ٧٣ کورسیی بەدەستهێنابوو، بە فەرمی بایکۆتی پرۆسەکەی کردووە.
ئەمەش پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕێژەی بەشداری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەبێت، چونکە لایەنگرانی سەدر بە ملیۆنان کەس هەژمار دەکرێن بەو پێیە سەرۆکایەتی گەورەترین ڕەوتی شیعەیە لە عێراق.
هاوکات، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو لە تەواوی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی ٨٢٪ بوو لە هەرێمی کوردستانیش ٩٨٪ بوو، هەروەها زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە هەرێم بوو بە تایبەت لە بازنەی سلێمانی.
Your Comment